وردەکاریی رفاندنی فڕۆکە بەنگلادیشییەکە ئاشکرا دەکرێت

وردەکاریی رفاندنی فڕۆکە بەنگلادیشییەکە ئاشکرا دەکرێت
پۆلیسی بەنگلادیش وردەکاریی هەوڵی رفاندنی فڕۆکە مەدەنییەکەی وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات.

رۆژی یەکشەممە 24-2-2019، کەسێک بە دەمانچەیەکەوە هەوڵی دا فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی بیمانی بەنگلادیشی بە 142 سەرنشینەوە بڕفێنێت، کە لە گەشتێکدا بوو لە فڕۆکەخانەی دەکای پایتەختی ئەو وڵاتە بۆ فڕۆکەخانەی دوبەی لە ئیمارات.

بەهۆی هەڕەشەی ئەو کەسەوە، کە گوتبووی ماددەی تەقەمەنی پێیە، کاپتنی فڕۆکەکە ناچار بوو فڕۆکەکەی لە فڕۆکەخانەی شاه ئامانت لە شاری شیتاگۆنگی بەنگلادیشی، بنیشێنێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 25-2-2019، پۆلیسی بەنگلادیشی رایگەیاندووە، پۆلیس رفێنەرەکەی کوشتووە و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە، هیچ ماددەیەکی تەقەمەنی پێ نەبووە و دەمانچەکەی دەستیشی، دەمانچەی پلاستیکی منداڵان بووە.

هەروەک پۆلیسی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، ئەو کەسە لە رووی دەروونییەوە تەواو نەبووە و پێشتر کێشەی لەگەڵ هاوسەرەکەی هەبووە.










باسنيوز
Top