ئه‌ردۆغان داوا لە ترەمپ دەكات سەردانی توركیا بكات
ئه‌ردۆغان له دیمانه‌یه‌كیدا لەگەڵ كه‌ناڵ Dـی توركی، یه‌په‌گه و په‌یه‌ده‌ی وه‌كو تیرۆریست ناساند و گوتی هیچ گومانێك نییه ئه‌وان باڵێكی سه‌ربازیی په‌كه‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێت ئه‌مریكاش بزانێت توركیا چاوپۆشی له‌و بابه‌ته ناكات.
گوتیشی "ئێمه چووینه عه‌فرین و ئه‌لباب و جه‌رابلووس، ده‌بینن چ ئارامییه‌كمان دروست كردووه و چۆن تیرۆریستانمان وه‌ده‌رنا، بۆیه ده‌بێت ناوچه‌ی ئارام له سووریا بدرێته ده‌ست توركیا، نه‌ك ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌لای توركیاوه تیرۆریستن".
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بەوە دا كە داوای له دۆناڵد ترەمپ كردووه سه‌ردانی توركیا بكات و له‌باره‌ی بارودۆخی ناوه‌خۆی سووریا كۆبنه‌وه، هه‌روه‌ها ترەمپیش به ئه‌ردۆغانی گوتووه تۆش داوه‌تی ئه‌مریكا ده‌كه‌م تا له نزیكه‌وه گفتوگۆ له‌باره‌ی ناوچه‌كه ئه‌نجام بده‌ین.
ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش گرت، كه كات به توركیاوه ده‌كوژن و نایكه‌نه ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، بۆیه گوتی ئارامی توركیا تا ئاستێكه.
گوتیشی "ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لای میلله‌ته‌كه‌م و پێیان ده‌ڵێم ئێوه رازین به‌رده‌وام بین له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ ئه‌ندامبوونی توركیا له‌و یه‌كێتییه؟ ئه‌گه‌ر گوتیان به‌ڵێ به‌رده‌وام ده‌بین و ئه‌گه‌ر گوتیان نه‌خێر ئێمه‌ش خواحافیزی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین".
باسی له گوته‌یه‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نساش كرد، كه چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستە پێی گوتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا وڵاتێكی موسڵمانه بۆیه چاوه‌ڕێ مه‌كه‌ن ببنه ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.
باسنيوز
