سوپای پاسداران: دوژمنان هەوڵی تێکدانی بەرنامەی مووشەکیی ئێران دەدەن

 سوپای پاسداران: دوژمنان هەوڵی تێکدانی بەرنامەی مووشەکیی ئێران دەدەن
ئەمڕۆ یەکشەممە فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران لە گوتارێکدا ئاشکرای کرد، ئێمە چەند ساڵێکە لەوە تێگەیشتووین دوژمن هەوڵی تێکدانی چالاکییە مووشەکییەکانی ئێران دەدەن، بەڵام دەنگمان نەکردووە.



بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (تەسنیم)ی سەر بە سوپای پاسداران، ئەمڕۆ یەکشەممە 2019.2.24 محەمەدحوسێن جەلالی، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران لە گوتەیەکدا ئاشکرای کرد: "ئێمە چەند ساڵە لەوە تێگەیشتووین کە دوژمن هەوڵی تێکدانی بەرنامەی مووشەکیمان دەدات و بەتەمان مووشەکەکانمان لە کاتی تقایکردنەوەدا لە ئاسمانەوە بتەقنەوە، بەڵام ئێمە بێدەنگیمان کردووە".



ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران گوتیشی: "ئێران بۆ یەکەم جار بۆ پاراستنی چەک و تەقەمەنی لە تۆنێل و ژێر زەوییەکان کەڵک وەرگیراوە و تاکوو ئەمڕۆ هەر ئەو شێوازە بەکار دەهێندرێت و بۆ بەرهەمهێنانی مووشەکیش ئەم شێوازە بەکار دەهێندرێت".



محەمەد حوسێن جەلالی ڕاسی گەیاند: "هاوکات لەگەڵ تێپەڕینی کات، دەبێ ئەوە قەبووڵ بکەین، کە هەڕەشەکان بەرانبەر ئێران گۆڕانیان بەسەردا هاتووە و و هەموو هەڕەشەکان سەربازی نین و دەکرێ بڵێین هەڕشەکان ناسەربازییەکان لەدژی ئێران ئەمڕۆکە زیاتر بووەن".



دوو مانگە لەمەوبەر میدیاکانی ئێران ئاشکرایان کرد کە تاقیکردنەوەی کەشتییەکی ئاسمانییان لەگەڵ شکست بەرەوڕوو بووە و ئەو کارەش دەستی ئەمریکا و ئیسرائیلی تێدایە.



پاش ئەو ڕاپۆرتانە بەرپرسانی سەربازیی ئێسرائیل ئەو هەواڵەیان وە درۆ خستەوە و ڕایان گەیاند: "ئەو دەنگۆیانەی ئێران بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکانە و دەیهەوێ بەو چەشنە چالاکییە مووشەکییەکانی بشارێتەوە".






باسنيوز
Top