ئیسرائیل له پێشانگای به‌رگری هینسدتان، به ڤیدیۆ ئه‌نیمه‌یشن، دوایین پرۆژه‌ی به‌رگری خۆی نمایشكرد
به گوێره‌ی ڤیدیۆكه، درۆنه‌كه هاوشێوه‌ی مووشه‌ك له‌سه‌ر سه‌كۆی گوازراوه و چه‌سپاو هه‌ڵده‌درێت و تا دوایین ساته‌كانیش توانای گۆڕینی ئامانج، یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌ی هه‌یه.
وه‌ك وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل باسی ده‌كات، درۆنه‌كه له رێگه‌ی ئامێرێكی تابڵێته‌وه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت و توانای پێكانی سه‌كۆ رادارییه‌كانی هه‌ڵگری مووشه‌كی ئێس 300 و ئێس 400ی رووسی هه‌یه.
كێشی فڕۆكه‌كه 45 كیلۆیه و هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه، كه كێشه‌كه‌ی 8 كیلۆیه، توانای هه‌یه دوو كاتژمێر له ئاسمان بمێنێته‌وه و 100 كیلۆمه‌تریش ببڕێت.
درۆنه‌كه به‌ناوی مینی هارپی كراوه، له فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی به باڵنده‌یه‌ك ده‌گوترێت كه نیوه‌ی مرۆڤ و نیوه‌ی باڵنده.
K24
