بڕیارە رۆژی چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ، کیم جۆنگ ئوون چاویان بەیەک بکەوێت
هەرچەندە ئەجێندای ئەم کۆبوونەوەیە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام هاوشێوەکانی هەردوو سەرکردە پێشوەختە لەسەر ئاشتی رێککەوتوون.
لێکچووەکانی ئەو دوو سەرۆکەی جیهان، پارەیەکی زۆر باشیان دەست دەکەوێت، بەڵام لێکچووەکەی کیم جۆنگ ئوون زۆر بە ستایلی قژی کیم قەڵسە و لێی دەپاڕێتەوە تا دەستێک بەسەر و پرچی خۆیدا بهێنێت.
ساڵی پار ئەم دوو سەرۆکە لە وڵاتی سینگاپوورە کۆبوونەوە و لەسەر داماڵینی چەکی ئەتۆمیی کۆریای باکوور و بەرقەرارکردنی ئاشتی رێککەوتن.
باسنیوز
