گوایدۆ لەگەڵ نوێنەری ترەمپ کۆ دەبێتەوە
ئەم قسانەی خوان گوایدۆ پاش ئەوە هاتوونەتە گۆڕێ کە سوپای ڤەنزوێلا لە سنوور لەگەڵ کۆلۆمبیا ڕێگەیان لەو یارمەتییە نێودەوڵەتییانە گرتووە بێنە ناو وڵاتەکەیانەوە.
گوایدۆ کە ڕەوایی (نیکۆلاس مادۆرۆ)ی وەک سەرکۆماری ڤەنزوێلا بردووەتەوە ژێر پرسیارەوە، لەلایەن ئەمریکا و 50 وڵاتی دیکەوە پشتیوانیی لێ دەکرێت و وەک سەرکۆماری کاتیی ئەو وڵاتە ناسێندراوە و خوازیاری هەڵبژاردنی فەرمی و یاساییە لەو وڵاتە.
یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان لەسەر داخوازی دژبەرانی مادۆرۆ نێردراونەتە سنوورەکانی ڤەنزوێلا، بەرازیل و کۆلۆمبیا، هەزاران کەس لە دژبەرانی حکوومەت بۆ وەرگرتنی ئەو یارمتەییانە چوونەتە سنوور، بەڵام سوپای ڤەنزوێلا پێشی بەو یارمەتییانە گرتووە و شەڕ و پێکدادان ڕووی داوە و دوو کەسیش بوونەتە قوربانی.
هاوکات بڕیارە سبەینێ دووشەممە خوان گوایدۆ لەگەڵ نوێنەری دۆناڵد ترەمپ دیدار و گفتوۆ بکات، هاوکات لەگەڵ ئەمەش گرژی و ئاڵۆزییەکان لە سنوورەکانی ئەو وڵاتە تەشەنەیان سنەندووە.
باسنیوز
