هیندستان.. بەهۆی خواردنەوەی کحوول 50 کەس گیانیان لەدەست دا

هیندستان.. بەهۆی خواردنەوەی کحوول 50 کەس گیانیان لەدەست دا
بەپێی زانیاریی میدیاکانی هیندستان لە دوو ڕووداوی جیا لە ناوچەیکی باکووری ئەو وڵاتە بەهۆی خواردنەوەی کحوول 50 کەس گیانیان لەدەست داوە و 50 کەسی دیکەش ژاراوی بوون.



ماڵپەڕی (ژاپۆن تودەی)لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، قوربانییەکان زیاتر کرێکاران بوون و ئەو کحوولەیان خواردوویانەتەوە، مادەی "متانۆل"ی تێدا بووە کە لەسەر سیستەم و دەمارەکانی مێشک کاریگەرە و بووەتە هۆی گیان لەدەستدان و ژاراوی بوونیان.



باس لەوە دەکرێت هەرچەند هەموو بەکارهێنەرانی ئەو دەمانە کحوولییە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە ناوەندە تەندروستییەکان، بەڵام کاریگەریی ئەو مادەیە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی 50 کەسیان.



بە گوتەی سەرچاوەکانی پۆلیسی هیندستان، پێنج کەس لەبارەی گیان لەدەستدانی ئەو 50 کەسە دەستگیر کراون.










باسنيوز
Top