دەوڵەتی یاسا داوای گەڕاندنەوەی بەندەرێکی عێراقی دەکات
عالیە نوسەیف، پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، کە نوری مالیکی سەرۆکایەتیی هاوپەیمانییەکە دەکات، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بەندەری خور عەبدوڵڵا عێراقییە و بەهۆی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیلەوە دراوە بە کوێت.
عالیە نوسەیف هەروەها رایگەیاندووە، ئیئتیلافەکەی پرۆژەیەک بۆ گەڕاندنەوەی بەندەری خور عەبدوڵڵا ئامادە دەکات.
لە 25-11-2013، بەپشتبەستن بە بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ساڵی 1993 و بەپێی رێککەوتنێک لەنێوان کوێت و عێراق، کە نوری مالیکی سەرۆکی حکوومەتی عێراق بوو، نیوەی بەندەری خور عەبدوڵڵا درا بە کوێت.
بەندەری خور عەبدوڵڵا کەوتووەتە باکووری کەنداوی عەرەبی لەنێوان نیمچە دوورگەی فاوی عێراقی و هەردوو دوورگەی بۆبیان و وەربەی کوێتی.
باسنيوز
