تورکیا کەشتییەکی تایبەت بە گەڕان بە دوای نەوت و غازی سروشتی دەنێرێتە دەریای سپیی ناوەڕاست.

تورکیا کەشتییەکی تایبەت بە گەڕان بە دوای نەوت و غازی سروشتی دەنێرێتە دەریای سپیی ناوەڕاست.
بەپێی هەواڵێکی (سکای نیوز)، ئێوارەی رۆژی هەینی 22-2-2019 کەشتی (دیبسی میترۆ- 1) لە گەرووی دەردەنیڵ بەرەو دەریای مەڕمەڕە پەڕیوەتەوە و لەڕێگایە بەرەو رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.



ئەو کەشتییە، کە پێشتر تورکیا بە بڕی 262 ملیۆن دۆلاری کڕیوە، لە ئاوە کێشە لەسەرەکانی نێوان قوبرس و تورکیا بەدوای نەوت و غازی سروشتیدا دەگەڕێت.



هەروەک سکای نیوز بڵاوی کردووەتەوە، دوو کەشتیی جەنگیی سوپای تورکیا پارێزگاریی لە کەشتیی دیبسی میترۆ- 1 دەکەن.



تورکیا و قوبرسی یۆنانی ناکۆکییان لەنیوان دایە و هەردوولا خۆیان بە خاوەنی ئاوەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەزانن، کە ناوجەیەکی دەوڵەمەندە بە نەوت و غازی سروشتی.



باسنیوز
Top