ئەمریکا 400 سەرباز لە سوریا دەهێڵێتەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا درەنگانی شەوی رابردو لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی، لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان سەرکەوتنی گەورەیان بەسەر رێکخراوی داعشدا بەدەستهێناوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەکی کەم سەربازی وڵاتەکەی لە سوریا دەهێڵێتەوە، هەرئەوەش بەلای وڵاتەکەیەوە پەسەندە.
ژمارەیەکی کەم سەربازی ئەمریکی لە سوریا دەهێڵینەوە
هاوکات بەرپرسێکی باڵای حکومەتی ئەمریکا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز-ی راگەیاندوە، واشنتۆن پلانی هەیە نزیكهی 400 سهرباز له سوریا بهێڵێتهوه.
هەروەها وتویەتی، سهربازانی ئهمریكا له ناوچهكانی باشوری رۆههڵاتی سوریا و ناوچهی تهنهفی نزیك سنوری عێراق و ئوردن جێگیر دهبن.
واشنتۆن پلانی هەیە نزیكهی 400 سهرباز له سوریا بهێڵێتهوه
بەرپرسە ئەمریکیەکە ئەوەشی خستووەتەڕو، 200 سهربازی ئهمریكی له باكوری رۆژههڵاتی سوریا دەبن و لەگەڵ سەربازانی دیکەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش.
19ی مانگی 12ی ساڵی رابردو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بڕیاریدا هێزەکانیان لە سوریا بکشێنێتەوە، چونکە "شەڕی داعش کۆتایی هاتوە و ئەرکەکانیان تەواو بوە".
بڕیارەکەی ترەمپ ناڕەزایی بەشێک لە سەرکردەکانی ئەمریکا و نیگەرانی هێزە کوردیەکانی لێکەوتەوە و هەریەکە لە جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری و برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا دەستیان لەکارەکانیان کێشایەوە، بەڵام دواتر ترەمپ دڵنیاییدا لەوەی شەڕڤانان دەپارێزێت.
خەندان
