25 سه‌ربازی توركیا ده‌ستگیر كران
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كرده‌وه ئه‌مڕۆ پێنجشەممە هێزه‌كانی ئاسایش له شاری كۆنیا له توركیا، توانیان ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ ده‌ستگیركردنی 25 سه‌ربازی تورك ئه‌نجام بده‌ن و هه‌موویان ده‌ستگیر كران، جگه له‌وه‌ش 9 فه‌رمانبه‌ری ده‌زگای سه‌ربازی ده‌ستگیر كران.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كە ئه‌و سه‌ربازانه به نهێنی چاودێری ته‌لەفۆنیان كراوه و ده‌ركه‌وتووه كار بۆ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌ت ده‌كه‌ن.
تاوه‌كو ئێستە سه‌دان سه‌ربازی توركیا به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی سه‌ر به فه‌تحوڵڵا گوله‌نن ده‌ستگیر كراون و له كاره‌كه‌شیان دوور خراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات تاوه‌كو ئێستەش سێبه‌ری گوله‌نییه‌كان به‌سه‌ر كه‌رتی سه‌ربازی توركیاوه ماوه.
باسنيوز
