ئاگرکەوتنەوە لە بەنگلادش نزیکەی 120 کەسی کردە قوربانی
بەپێی زانیارییەکان بەرپرسانی بەنگلادش ڕایان گەیاندووە، ئەو ئاگرکەوتنەوەیە پاش نۆ کاتژمێر کۆنترۆڵ کراوە و ئەو ئاگرکەوتنەوەیە شەوی چوارشەممە لە بینایەکی پێنج قاتی لە شوێنێ ڕاگرتنی کۆمەڵێک مادەیی کیمیایی ڕووی داوە و پاشان گوزراوەتەوە بۆ شوێنەکانی دیکە.
بەشێک لە بیناکان، دووکان، ڕیستۆران و ئەنبار و مەخزەنەکانی دەوروبەری داڕووخاون و بەرپرسانی ناوەندە تەندروستییەکان دەڵێن لەوانەیە ژمارەی قوربانییەکان زیاتریش ببێت.
بەپێی زانیارییەکان ئاستی ئەو ئاگرکەوەتنەوەیە هێندە بەربڵاو و خێرا بووە، کە کۆمەڵێک لە قوربانییەکان پیادەی سەر جادە و و شۆستەکان بوون.
باسنيوز
