بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕۆژئاوای تورکیای هەژاند
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (ئەندۆڵ)، بەهێزیی ئەو بوومەلەرزەیە کە شەوی چوارشەممە 2019.2.20 ڕووی داوە 5.3 بە پلەی ڕیشتەر بووە و لە قووڵایی هەشت کیلۆمەتریی زەوی و لە نزیک کەنارەکانی ڕۆژئاوای تورکیا ڕووی داوە.
باس لەوە دەکرێت، بەهێزیی ئەو بوومەلەرزەیە هێندە زۆر بووە خەڵک لە ئیستەنبووڵەوە هەستیان پێکردووە.
بە گوتەی پارێزگاری ئیستەنبووڵ تاکوو ئێستا لەبارەی زیانە گیانییەکانی ئەو بوومەلەرزەیە زانیاری و وردەکاری نەخراوەتە ڕوو.
باسنيوز
