تره‌مپ دژى "بووكى داعش" هاته ده‌نگ
له هه‌ژمارى خۆى له تويته‌ر، تره‌مپ نووسيويه‌تى: "رێنماييم ده‌ركردووه بۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه، مايك پۆمپيۆ، به ته‌واوى له‌گه‌ڵى هاوڕام، رێگه به هودا موسه‌ننا نادرێت بگه‌ڕێته‌وه ئه‌مه‌ريكا".
پێشتر مايك پۆمپيۆ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، رايگه‌ياندبوو، "هودا موسه‌ننا هاووڵاتى ئه‌مه‌ريكايى نييه و قبوڵيش ناكرێت بگه‌ڕێته‌وه ئه‌مه‌ريكا".
گوتيشى: "هودا هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى ياسايى نييه و مافى ئه‌وه‌شى نييه، ڤيزاى ئه‌مه‌ريكا وه‌ربگرێت و بێته ئه‌مه‌ريكا".
هودا موسه‌ننا، له ويلايه‌تى ئه‌له‌باماى ئه‌مه‌ريكاوه روويكردووه‌ته ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش له سووريا و ئه‌و له ماوه‌ى 5 ساڵى رابردوودا 3 جار هاوسه‌رگيرى كردووه.
پێشتر هودا هيواى خواستبوو، رێگه‌ى پێ بدرێت بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ى خۆى و په‌شيمانى سه‌باره‌ت به پێنج ساڵى رابردووى ده‌ربڕى بوو.
K24
