دواى 18 ساڵ له ونبوونى کچێک لاشه‌كه‌ى له ناو به‌فرگرى خوشكى ده‌دۆزرێته‌وه
لەمباریەوە ماڵپەڕی (emedjimurje)ی كرواتى لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، پۆلیسى كرواتى خوشكى قوربانییه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه كه ناوى (ما‌لا سوبوتیكا)یه ته‌مه‌نى 45 ساڵه، ته‌رمى خوشكه‌كه‌ى له‌ناو به‌فرگرى ماڵه‌كه‌ى داده‌نێت كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و سێ منداڵه‌كه‌ى تێیدا ده‌ژیان.
تا ئێستا هۆكارى روودانى تاوانه‌كه ڕوون نییه، به‌ڵام پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپێكردووه توێكارى پزیشكى بۆ لاشه‌ى كوژراوه‌كه ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى به‌ڵگه له باره‌ى هۆكارى و چۆنیه‌تى كوشتنه‌كه.
قوربانیه‌كه له ساڵى 2000ه‌وه ونبووه کە ئه‌و كات ته‌مه‌نى 23 ساڵ و قوتابى كۆلێژ بووه، خێزانى قوربانییه‌كه هه‌واڵى ونبوونیان به پۆلیس نه‌داوه تا 5 ساڵ دواى ونبوونى، باوكى قوربانییه‌كه هۆكارى هه‌واڵ نه‌دانى بۆ پۆلیس له‌باره‌ى ونبوونى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێنته‌وه، كه كچه‌كه‌ى پێى ڕاگه‌یاندووه له كه‌شتییه‌كى گه‌شتیارى كار ده‌كات له پلانیدایه له پاریسى پایه‌ته‌خى فه‌ره‌نسا نیشته‌جێبێت.
باسنيوز
