چەند پەرلەمانتاری بریتانیا دەستلەکاردەکێشنەوە
دەڵێن پارتەکەیان هاککراوە
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوو شەممە 18/2/2019 حەوت پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی بریتانیا بەهۆی پرۆژەیەکی جێرمی کۆربینی رێبەری پارتەکەیان بۆ پرسی برێکست دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان راگەیاندوەو وتوشیانە کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکە، کە مەبەستیان پارتەکەی خۆیانە، لەلایەن مەکینەی سیاسی چەپەکانەوە هاککراوە.
پەرلەمانتاری دیکەشیان لەدژی پارتەکەیان هانداوە
ئەو پەرلەمانتارانە ئەوەشیان ئاشکراکردوە کە لۆبییەکی زۆریان بۆ ئەوەکردوە کە پەرلەمانتاری دیکەش دەستلەکاربکێشنەوە بەرامبەر هەڵوێستەکانی پارتی کرێکاران و هەوڵیانداوە ئەوە بچەسپێنن کە ئەو پارتە چیتر شایانی وەرگرتنی دەسەڵات نیە.
جگەلە پرسی برێکست، ئەو پەرلەمانتارانە رەخنەی توندیان لەهەڵوێستی پارتەکەیان بەرامبەر پرسی جولەکە هەیە و پێیانوایە لەو روەوە کەمتەرخەمی زۆری نواندوە.
لەمبارەیەوە کریس لێسلی پەرلەمانتاری لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند بەڵگەکانی خیانەتی پارتی کرێکاران لەیەکێتی ئەوروپا تادێت زیاتر دەبێت و ئێستا هەموان دەتوانن هەستی پێبکەن.
دەشڵێت لەبری ئەوەی پشتیوانی خەڵکی بکات دواین قسەی خۆیان بکەن، لە ئێستادا ئەو پارتە پشتیوانی حکومەت دەکات بۆ دەرچون لەکێتی ئەوروپا.
لێسلی، لوسیانا، ئەنجێلا، گاڤین، چوکا، مایک و ئان کۆفی ناوی پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانی پارتی کرێکارانە کە دژی دەرچونی بریتانیان لەیەکێتی ئەوروپا و داوای ئەنجامدانەوەی ریفراندۆم دەکەن.
خەندان
