سعوودیە: ئێران بە تۆمەتداتاشین بیرۆڕای خەڵکی خۆی چەواشە دەکات
عادل ئەلجوبێر، کە لەگەڵ محەمەد بن سەلمان جێگری شانشینی سعوودیە لە پاکستانە، هەموو ئەو تۆمەتانەی بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی ئێرانی ڕەت کردەوە کە سەبارەت بە دەستێدابوونییان لە تەقینەوەی پاسەکەی سوپای پاسداران خستوویانەتە پاڵ وڵاتەکەی.
ئاژانسی (ئەسەوشیەیتێدپرێس) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە عادل ئەلجوبێر، سەرەڕای ڕەترکردنەوەی ئەو تۆماتانەی ەبرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی، جارێکی دیکە ئێرانی بە "گەورترین پشتیوانی تیرۆریزم" لەقەڵەم دا و گوتی: "ئەو بانگەشە و تۆمەت داشینانەی حکوموەتی ئێران بۆ چەواشەژردنی خەڵک و بەلاڕێدابردنی سەرنجی خەڵکی وڵاتەکەیانە".
پاش تەقینەوەیەکی خۆکوژی لەناو پاسێکی هەڵگری چەکدارانی سوپای پاسداران لەسەر جادەی خاش – زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و کوژرانی 27 چەکداری سوپای پاسداران، بەرپرسانی سەربازیی کۆماری ئیسلامی سعوودیە و ئیماراتیان تۆمەتبار کردووە کە دەستیان لەو کردەوەیەدا هەبووە و هۆشدارییان داوەتە پاکستانیش.
ئەو تۆمەتانە لە ڕۆژانەی ڕابردوودا لەلایەن محەمەدعەلی جەعفەری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە باس کراون.
باسنيوز
