سوپای پاسداران هەڕەشە لە سێ وڵاتی ناوچەکە دەکات

سوپای پاسداران هەڕەشە لە سێ وڵاتی ناوچەکە دەکات
محەمەدعەلی جەعفەری، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ شەممە سەرەڕای جەستکردنەوە لە تۆڵەی کوشتنی ئەندامانی سوپای پاسداران لە بەلووچستان، داوای لە پاکستان کردووە شێوازی ڕەفتاری لەگەڵ گرووپە تیرۆریستیەکان بگۆڕێت.

فەرماندەی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەو سەبرەی کە پێشتر ئێران لە بەرانبەر پیلانەکانی حکوومەتە دواکەوتووەکانی ناوچەکە و بەتایبەت سعوودیە و ئیمارات کە دەست دەدەن خراپەکاری، گۆرانی بەسەردا دێت و بێگومان تۆڵە دەکەینەوە".

لیوا محەمەدعەلی جەعفەری ڕاشی گەیاندووە: "ئەگەر بێت و پاکستان بەرپرسیارێتییەکانی لە بەرانبەر تیرۆریستەکان جێبەجێ نەکات، ئێران سزای ئەو تیرۆریستانە دەدەات کە لەلایەن تۆڕە سیخوڕییەکانی ناوچەکەوە ڕێک خراون".

شەوی چوارشەممەی هەفتەی پێشوو پاسێکی هەڵگری فەرماندە و چەکدارانی سوپای پاسداران لەسەر جادەی خاش – زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کرایە ئامانجی کردەوەیەکی خۆکوژی و تێیدا 27 کەس کوژران و 13 کەسی دیکەش بریندار بوون.

یەک سەعات دوای ئەو ڕووداوە ڕێکخراوی میللی – مەزهەبیی (جەیسشولعەدڵ)ی سەر بە بەلووچەکانی سیستان و بەلووچستان، بەرپرسیارێتیی ئەو تەقینەوەی گرتە ئەستۆ.











باسنيوز
Top