ترەمپ : لە ماوەیەكی نزیكدا تەواوی خاكی ژێر دەستی داعش له سووریا ئازاد دەكەین.
لە تویتێکدا، ترەمپ لەبارەی دواین پێشهاتەکانی سووریا نووسیویەتی: "ئەمەریکا لە ماوەیەكی نزیكدا 100%ی خاكی ژێر دەستی داعش لە سووریا کۆنتڕۆڵ دەکات".
ماوەی دوو رۆژە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دواین ئۆپەراسیۆنیان دژی داعش لە دێرزوور دەستپێکردووە و چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە، شکستی تەواوەتی داعش رابگەینرێت.
لەبارەی دواین پێشڕەوییەکانی هەسەدە، مسته‌فا بالی، به‌رپرسی ناوه‌ندی میدیایی هه‌سه‌ده به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی گوتووه: "شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده تا ئێستا 41 پێگه‌ی داعشیان كۆنترۆڵ كردووه، به‌ڵام رۆژی یه‌كشه‌ممه رووبه‌ڕووی هێرشی پێچه‌وانه بوونه‌ته‌وه‌و توانراوه تێكبشكێنرێن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "400 تا 600 چه‌كداری داعش له دوا مۆڵگهكانیاندا شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كیشیان چه‌كداری بیانین، هەروەها،500 تا 1000 هاووڵاتی سڤیل له‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌دا گیریانخواردووه".
لە 19ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکای لە سووریادا و هۆکارەکەشی بۆ لەناوچوونی داعش لەو وڵاتە گەڕاندەوە.
ئەگەری زۆرە لە دوای راگەیاندنی شکستی یەکجاریی داعش لە سووریا، ئەمەریکا دەست بە کشانەوەی هێزەکانی بکات لە سووریا.
K24 –
