وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بەردەوام دەبین لە بەرزکردنەوەی توانای موشەکیمان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بەردەوام دەبین لە بەرزکردنەوەی توانای موشەکیمان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ بەرەوپێشبردنی تواناکانی لە رووی بەرگریی و موشەکییەوە، دەشڵێت، جەنگی هەشت ساڵەیان لەگەڵ عێراق فێری کردون "متمانە بە هیچ کەس لە ناوچەکەدا نەکەین لە بواری بەرگرییدا".

بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاژانسی ئیسنای وڵاتەکەی راگەیاندوە، "ئەمریکا بە بانگەشەی ئەوەی حکومەتی تاران بڕیاری ژمارە 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێلکردوە دەستوەردەداتە ناو کاروباری ناوخۆی ئێران، بەوەش ستراتیژی هەڵەی خۆی لەبارەی رێککەوتننامەی ئەتۆمییەوە دادەپۆشێت".







خەندان
Top