مووشه‌كی رووسی هه‌ڕه‌شه له فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل ده‌كات
ئه‌و گۆڤاره تایبه‌تمه‌نده‌ی بواری ئاسایش و به‌رگری ئه‌مه‌ریكا نوسیوویه‌تی "ئه‌و سیستمه مووشه‌كییه نوێیه‌ی رووسیا بۆ فشار خستنه سه‌ر ئیسرائیل به‌كارده‌هێنرێ له گفتوگۆكانی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی قه‌یرانی سووریادا به‌تایبه‌تی له كاتی گفتوگۆكاندا".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه‌كه، ئه‌و وێنانه‌ی مانگی ده‌ستكردی "Eros-B"ـی ئیسرائیلی گرتوویه‌تی، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی تێدا ده‌ركه‌وتووه كه مووشه‌كی دژه فڕۆكه‌ی جۆری ئێس-300ـی رووسی پێش چه‌ند رۆژێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان راده‌ست كراوون و خراونه‌ته ئه‌ركی به‌رگرییه‌وه. له هه‌مان كاتدا له روونكردنه‌وه‌ی وێنه‌كاندا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه مووشه‌كه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان دامه‌زرێنراون پاش ئه‌وه‌ی گه‌یه‌نراونه‌ته سووریا".
گۆڤاره‌كه پێیوایه، دامه‌زراندنی سیستمی ئێس-300 و په‌له‌كردن لێی ته‌نها بۆ ئه‌وه نییه سوپای سووریا پێویستی پێیه‌تی و ده‌بێت مه‌شق و راهێنانی له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵكو به‌شێكه له هۆشداریی ستراتیژی رووسیا و ده‌یه‌وێت رێگه له به‌ریه‌ككه‌وتنی ئیسرائیل بگرێت له ئاسمانی سووریا و رێگه‌ش له بۆمببارانی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بگرێت له ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌دا تا گرژییه‌كان كۆتایی پێبهێنێت. چونكه دوایین رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان سووریا و ئیسرائیل له ئاسمان وای له مۆسكۆ كردووه په‌له له دامه‌زراندنی ئه‌و سیستمه بكات".
K24
