ئاکەپە و مەهەپە لیستێکی هاوبەش بۆ شارەوانییەکانی باکووری کوردستان دروست دەکەن
لیستە هاوبەشەکەی ئاکەپە و مەهەپە بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستانە، کە بریارە رۆژی 31-3-2019، ئەنجام بدرێت.
لیستەکە لەژێر ناوی لیستی (کۆماری) هەوڵی بەدەستهێنانی زۆرترین شارەوانی لە باکووری کوردستان دەدات و سەرکردەکانی هەردوو حزبیش باس لەوە دەکەن، کە هەوڵی ”رزگارکردن“ی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان ”لەژێر دەستی تیرۆر“، دەدەن.
بەپێی رێککەوتنەکە، لایەنگرانی ئاکەپە لە شارەکانی قەرس و ئیدر دەنگ بە کاندیدی مەهەپە بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانی دەدەن و لە شارەکانی دیاربەکر، دێرسیم، مێردین، سێرت، باتمان، شرناخ، جۆڵەمێرگ، مووش و وانیش لایەنگرانی مەهەپە دەنگ بە کاندیدی ئاکەپە دەدەن.
پێشتریش پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و حەوت پارتی باکووری کوردستان رێککەوتبوون لەسەر بە هاوبەشی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان.
ئاکەپە لەلایەن رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا سەرۆکایەتی دەکرێت و مەهەپەش لەلایەن دەوڵەت باخچەلییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.
باسنیوز
