عەلی: نابێت ئێمە متمانە بە ئەوروپا بکات

عەلی: نابێت ئێمە متمانە بە ئەوروپا بکات
لە لێدوانێکی بۆ هێزە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی، خامنەیی رایگەیاندووە: "لەم رۆژانە قسەکردن لەسەر پێشنیازەکانی ئەوروپا لە ئارادایە. ئامۆژگاری من ئەوەیە، هاوشێوەی ئەمەریکا، نابێت متمانە بەوانیش بکرێت".

راشیگەیاندووە: "من ناڵێم نابێت پەیوەندیمان هەبێت. تەنها باس لە متمانە دەکەم".

رێبەری باڵای ئێران رەخنەی لە ئەوروپا گرت لەبارەی خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا و رەوشی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە و گووتی: "پۆلیس هێرشدەکاتە سەر خۆپیشاندەران و کوێریان دەکەن، دواتر داوای مافی مرۆڤ لە ئێمە دەکەن".

ئەم لێدوانانەی خامنەیی لە کاتێکدایە، تەنها یەک هەفتەیە، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا مێکانیزمی بازدان بەسەر سزاکانی ئەمەریکا بەناوی ئینستێکس بۆ سەر ئێرانیان دەستپێکردووە.
Top