وڵاتانی ئەورووپی: سەکردەی ناڕازییان سەرکۆماری کاتیی ڤەنزوێلایە

 وڵاتانی ئەورووپی: سەکردەی ناڕازییان سەرکۆماری کاتیی ڤەنزوێلایە
هاوکات لەگەڵ تەواوبوونی مۆڵەتی هەشت ڕۆژەی یەکێتیی ئەورووپا، نۆ وڵاتی ئەورووپی، خوان گوایدۆ سەرۆکی پەرلەمان و ڕێبەری خۆپیشاندەران و ناڕازییەکان وەک سەرکۆماری کاتیی ڤەنزوێلا بە فەرمی ناساندووە.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئەورووپا، پاش تەواوبوونی هەشت ڕۆژ مۆڵەت بە نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرکۆماری ڤەنزوێلا کە هەڵبژاردن لەو وڵاتە بەڕێوە ببات، بەڵام بە پشتگوێخستنی ئەو داواکارییانە، وڵاتانی ئەورووپی وەک: "بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، هۆڵەندا، نەمسا، دانیمار، پرتۆگال و سوید" بە فەرمی خوان گوایدۆیان وەک سەرکۆماری کاتیی ئەو وڵاتە ناساند.

ئانگێلا مێرکێل، ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا لەمبارەوە گوتی: "لەمەودوا گوایدۆ کەسێکە کە ئێمە لەگەڵی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن قسەی لەگەڵ دەکەین و چاوەڕوانین هەرچی زووتر پرۆسەی هەڵبژاردن لەو وڵاتە بەڕێوە ببات".

هاوکات ئەمریکا و چەند وڵاتی دیکەش پشتگیرییان لە خۆپیشاندەرانی ڤەنزۆێلا کردووە کە ماوەی زیاتر لە دە ڕۆژە دەستی پێکردووە و خۆپیشاندەران خوازیاری کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی نیکۆلاس مادۆرۆ بهێنن کە دوای هۆگۆ چاڤز هاتووەتە سەر دەسەڵات و خەڵک بە گەندەڵ و دیکتاتۆری وەسف دەکەن.

لە بەرانبەر وڵاتانی ئەورووپیدا وڵاتانی چین، ڕووسیا، ئێران، تورکیا، مەکسیک و کووباش پشتیوانییان لە مادۆرۆ کردووە.












باسنيوز
Top