ترەمپ: بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریاوە بەرەو عێراق دەکشێنەوە
دۆناڵد ترەمپ، لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵی (CBS News)، ڕای گەیاند کە ئەو پێداگرە لەسەر جێبەجێکردنی پلانی کشانەوە سەربازەکانییان لە سووریا. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەشێک لەو ھێزە لە عێراق جێگیر دەکرێن و بەشەکەی دیکە دەگەڕێنەوە ئەمریکا.
سەبارەت بە ئەگەری سەرھەڵدانەوەی داعش یان ھەر گرووپێکی تیرۆریستیی دیکە لەدوای کشانەوەی ھێزە ئەمریکییەکان، ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە کە ژمارەیەکی بەرچاوی ھێزە ئەمریکییەکان لە بنکەی سەربازیی (عێن ئەسەد) لە ڕۆژئاوای عێراق بوونیان ھەیە و دەتوانن ھەر جۆرە جموجۆڵێکی تیرۆریستان سەرکوت بکەن.
ھەروەھا ڕای گەیاندووە کە فڕۆکەکانی ئەمریکا “خێران لە فڕین” و ھەرکات پێویست بکات، دووبارە دەگەڕێنەوە ناوچەکە.
باسنيوز
