ئێران.. بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە تاقیگەیەک سێ کەس گیانیان لەدەست دا
محەمەدجەواد ئازەری جەهرومی، وەزیری پەیوەندی و تەکنۆلۆژیای ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی (ئیسنا) ئاشکرای کردووە: "ئەو ڕووداوە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە بووە و جەختی کردووەتەوە کەس ئاگای لەوە نەبووە کە لەناو بینای تاقیگەکەدا سێ کەس سەرقاڵی کارن، بۆیە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانیان".
ئەو بەرپرسە باڵایەی ئێران هیچ ئاماژەیەکی بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە و ناو ناسنامەی ئەو سێ کەسە نەکردووە.
ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لەناو تاقیگەی ئاسمانیی ئێران، هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی ئێران بۆ هەڵدانی کەشتییەکی نوێی ئاسمانی کە دوو هەفتە لەمەوبەر بڵاویان کردەوە تاقیکردنەوەکەیان سەرکەوتوو نەبووە.
باسنيوز
