ئەمریکا لە پشتیوانی دۆستەکانی لە ناوچەکەدا بەردەوام دەبێت

 ئەمریکا لە پشتیوانی دۆستەکانی لە ناوچەکەدا بەردەوام دەبێت
جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامیی ھاوکاری و پشتیوانیکردنی دۆستەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، سەپاندنی سزای نوێ بەسەر سووریا، زامنکردنی ھاوکارییە ئەمنییەکان بۆ ئیسرائیل و ئوردن، لەگەڵ شەڕکردنی ئەو بزووتنەوەیەی داوای دوورکەوتنەوە لە ئیسرائیل و کشاندنەوەی وەبەرھێنان و سەرمایەگوزاری لە ئیسرائیل دەکات، ئەو تەوەرە سەرەکییانەن، کە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکی دەیەوێ پڕۆژە یاسایەکی لەبارەوە دەربکات.

پڕۆژەیاساکەی ئەنجومەنی پیران کە دوێنێ دووشەممە خرایە دەنگدان، ناکۆکیی نێوان کۆماری و دیموکراتەکانی لێ کەوتەوە. بەتایبەتی لە پەیوەست بەو بەند و ماددەیەی تایبەت بوو بە سزادانی ئەوانەی داوای وازھێنان لە ئیسرائیل و کشاندنەوەی وەبەرھێنان لەو وڵاتەدا دەکەن.

دیموکراتەکان پێشتریش و لە کاتی داخستنی بەشەکیی حکوومەت، ئاستەنگیان خستە بەردەم دەرچوونی پڕۆژەیاساکە، بەڵام دوای ڕێککەوتنی ھەفتەی ڕابردوو لەسەر کۆتایی ھاتنی داخستنی حکوومەت و ڕاگرتنی کارەکانی، زۆرینەی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیران چوونە پاڵ کۆمارییەکان لە پشتگیرکردنیان بۆ پێداچوونەوە بە پڕۆژە یاساکە.

ئاشکرایە کە ئەگەر پڕۆژەکە لە ئەنجومەنی ناوبراویش ڕەزامەندی لەسەر بدرێت و ببێتە یاسا، ئەوا پێویست دەکات ئەنجومەنی نوێنەرانیش، کە زۆرینەی ئەندامەکانی لە دیموکراتەکانن، ڕەزامەندی لەسەر بدەن.

جگە لەم چوار تەوەرە دیارەی سەرەوە، وەکوتر پڕۆژەیاسای ئەنجومەنی پیران بەوەی ئەمریکا وردەکاریی دیکەی زیاتریشی تیدایە، بەتایبەتی لە پرسی ھاوکاریکردنی دۆستەکانی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کە یەکێک لەو دۆستانە کوردە، کە بۆ نزیکەی ساڵێک دەچێت ئەمریکا بە بڕی ٢٥ ملیۆن دۆلار ھاوکاری ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات












باسنيوز
Top