لاڤرۆڤ: لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا، دیداری ئەستانا ئەنجام دەدرێت
لە ماوەی ڕابردوودا، ئەستانای پایتەختی کازاخستان 10 گەڕی دانیشتن و دیداری تایبەت بە هەوڵە نێودەوڵەتییەکانی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا لەخۆی گرتووە. بەرهەمی ئەم دیدار و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییانەش ڕێککەوتنی پێکهێنانی ناوچەگەلێک بوو بۆ کەمکردنەوەی پشێوی، ئەو ڕێککەوتنەی هۆکارێک بوو بۆ پاشەکشێی ڕێژەیی توندوتیژییەکان لە سووریا.
باسنيوز
