ترەمپ و ئەردۆغان بە تەلەفۆن چەند پرسێکیان تاوتوێکرد

 ترەمپ و ئەردۆغان بە تەلەفۆن چەند پرسێکیان تاوتوێکرد
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا چەند پرسێکیان تاوتوێکرد، لەوانەش بارودۆخی سووریا.

بەگوێرەی میدیای تورکیا، ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرەخۆشی لە سەرۆکی ئەمریکا کردووە، ئەوەش بەبۆنەی کوژرانی چوار سەربازی وڵاتەکەی لە تەقینەوەکەی چەند رۆژێک پێش ئێستای منبج.

رۆژی 16ی کانوونی دووەمی 2019، تەقینەوەیەک لە منبج روویدا و بەهۆیەوە چەند کەسێک کوژران و 4 کەس لەوانیش سەربازی ئەمریکی بوون.




رووداو
Top