هەزاران هاووڵاتیی سووری لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا دەنگ دەدەن
سولەیمان سویلو وەزیری ناوەخۆی توركیا، لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاشكرای كرد، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا، 53 هەزار و 99 هاووڵاتی سووریا بۆیان هەیە دەنگ بدەن.
سویلو ئاماژەی بەوەش دا ئەو هاووڵاتییە سوورییانە ناسنامەی توركیایان بەدەست هێناوە، بۆیە مافی خۆیانە بەشداری لە دەنگداندا بكەن.
بە گوێرەی ئەو دەنگۆیانەی ئۆپۆزسیۆنی توركیا بڵاویان كردووەتەوە، ئەو هاووڵاتییە سووریانە دەنگەكانیان لە بەرژەوەندی ئاكپارتییە، بۆیە حكوومەت بە پەلە كردوونی بە هاووڵاتی توركی و رەنگە لە چەندین شوێنیش هەزاران هاووڵاتیی سووری ناسنامەی ساختەیان بۆ بكرێت تا دەنگی پێ بدەن.
باسنيوز
