بەرپرسێکی باڵای ئێران: سەرەنجام دەبێ ڕێککەوتنی ناوکی بدڕێنین
عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دوو ساڵ لەمەوبەر گوتبووی: "ئەگەر ئەمریکا ئەو ڕێککەوتنە پێشێل بکات، ئێران ئاگری تێبەر دەدات".
دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا چەند مانگ لەمەوبەر بڕیاری دا وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران کشایەوە و جارێکی دیکە هەموو ئەو گەمارۆیانەی لەسەر ئێران لابرابوون، وەگەڕ خرانەوە.
ئەحمەد جەنەتی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە، نابێ متمانە بە ئەورووپییەکان بکەن، چونکە ئەوان ئەگەر لە ئەمریکییەکان خراپتر نەبن، باشتر نین و هەندێک پێیان وایە دوای کشانەوەی ئەمریکا دەتوانن پشت بە ئەورووپییەکان ببەستن، بەڵام ئەوان تەنیا ئەمڕۆ سبەینێمان پێ دەکەن و هیچمان بۆ ناکەن.
دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران، ئەورووپییەکان زۆر بەڵێنییان بە ئێران داوە کە پاڵپشتیی دەکەن، بەڵام بە کردەوە تاکوو ئێستا هیچ هەنگاوێکیان هەڵنەهێناوەتەوە.
باسنيوز
