مایک پێنس: ڕێککەوتنی ئەتۆمی تەنیا لە بەرژەوەندیی بەرپرسانی ئێراندا بوو
جێگری سەرکۆماری ئەمریکا لە گوتارێکدا لە کۆنفرانسی "سەرانی ناوەندە دیپلۆماتیکەکانی ئەمریکا لە سەرتاسەری جیهان" ڕای گەیاند: "ئەمریکا لە بەرانبەر ڕژێمی دوژمن و یاخیی کۆماری ئیسلامیدا وەستاوەتەوە، ئەو وڵاتەی کە بەتەمای فرەخوازی و داگیرکارییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنیا ئەندێشەی تیرۆر و ناسەقامگیری پەرە پێ دەدات".
مایک پێنس گوتیشی: "دۆناڵد ترەمپ بڕیاری داوە لە بەرانبەر وڵاتانی دوژمن و یاخییەکاندا بوەستێتەوە و بڕیاری دابوو ڕووبەڕووی ئێران ببێتەوە، هەر بۆیە توندترین زەخت و گوشار و گەمارۆی بەسەردا سەپێندراوە".
ئاماژەی بەوەش کرد: "ڕێککەوتنی ناوکی کە ئێمە تێیدا هاتینە دەشت تەنیا لە بەرژەوەندیی مەلاکاندا بوو، ئەو مەلایانەی کە خەڵکی هەژار و بێدەرتان سەرکوت دەکەن".
باسنيوز
