ڕۆژنامەنووسێکی ئێرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە واشنتۆن دی‌سی دەستگیر کراوە

 ڕۆژنامەنووسێکی ئێرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە واشنتۆن دی‌سی دەستگیر کراوە
بەپێی زانیاریی ماڵپەڕی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئینگلیزی زمانی (پرێس تیڤی)ی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژنامەنووسێکیان لە واشنتۆن دی‌سی ئەمریکا دەستگیر کراوە.



بەپێی هەمان سەرچاوە مەرزیە هاشمی، ڕۆژنامەنووسی کەناڵی "پرێس تیڤی" بەناوی سەرەکیی "مەلانی فرانکلین" بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی لە ئەمریکا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە واشنتۆن دی‌سی دەستگیر کراوە.



پرێس تیڤی هەتا ئێستا هۆکاری دەستگیرکرانی ئەو پەیامنێرەی ڕانەگەیاندووە. مەرزیە هاشمی لەدایکبووی ئەمریکا و دانیشتووی ئێرانە و ڕۆژنامەنووسی پرێس تیڤییە کە لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاواوە بە کەناڵێکی بڵاوکەرەوەی دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست دەناسرێت و لە چەند وڵاتێکی ئەورووپی و عەرەبی نووسینگەکەی داخراوە.





باسنيوز
Top