بەرپرسێکی باڵای ئێران پێشنیازی ئەنجامدانی ریفراندۆم دەکات
لە دوای شۆرشی ئیسلامی ساڵی 1979، حکومەتی ئێران بە یاسا رووپۆشیی خانمانی سەپاند، بەڵام ساڵانێکە چەند گروپ و چالاکوانێک دەرکەوتوون و داوای لابردنی ئەو یاسایە دەکەن.
لە دوای ئەو پێشنیازەی عەلی موختاری، چالاکوانە ئێرانییەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی و دەڵێن: "کەس بۆی نییە بڕیار لەسەر ئازادی ئێمە بدات".
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە دوو کچ لەسەر ماتۆڕسکیلێک بەبێ سەرپۆش تۆماریانکردووە دەڵێن: "لەشی خۆمان، مافی سەرەتایی خۆمانە، نابێت کەس بڕیاری لەسەر بدات لە رێگای ریفراندۆم".
گروپێکی دیکە بەناوی "آزادی یواشکی زنان در ایران" (ئازادی نهێنی ژنانی ئێران) کە لە ساڵی 2014 دامەزراوە و دژی یاسای رووپۆشین دەڵێن :"ژنان ئازاتر دەبن و رۆژ دوای رۆژ زیاتر دەبنە سەرکردەی خۆیان، تەنانەت ئێستا داوای ئەوە دەکەن، ئاین لە دەوڵەت جیا بکرێتەوە".
بەگوێرەی یاساکە، خانمانی سەروو 13 ساڵ لە ئێران دەبێت خۆیان بە تەواوی دابپۆشن، لەئەگەری شکانی ئەو یاسایەش دەبێت دوو مانگ لە زیندان بن و بڕی 50 هەزار تومەنیش سەرپێچی بدات.
باسنیوز
