ئەردۆغان وەڵامی هەڕەشەکەی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە

ئەردۆغان وەڵامی هەڕەشەکەی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا وەڵامی هەڕەشەی سەرۆکی ئەمریکا لە وڵاتەکەی دەداتەوە.



ئیبراهیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە هەژماری تایبەتیی خۆیلە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، بە یەک چاو سەیرکردنی کورد لە رۆژئاوای کوردستان و شەڕڤانە کوردەکان،“هەڵەیەکی زەق“ـە.



ئیبراهیم کاڵن پەیامێکی بۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ناردووە و رایگەیاندووە، ”نابێ تیرۆریستان هاوبەش و هاوپەیمانت بن“ و داواشی لێ کردووە ”رێز لە هاوبەشی ستراتیجیمان بگرە“.



گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هێزەکانی تورکیا لە شەڕ دژی ”گرووپە تیرۆریستییەکان“ بەردەوام دەبن.



پێشتر دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لە تورکیا کردبوو، کە ئەگەر سوپای ئەو وڵاتە هێرش بکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان، ئەوا ”ئابووریی تورکیا وێران دەکەین“.



ماوەیەکە تورکیا هەڕەشەی داگیرکردنی رۆژئاوای کوردستان و رۆژهەڵاتی رووباری فورات لە سووریا دەکات.



باسنیوز
Top