ئیسرائیل دوو بنکەی تيرۆریستانی حەماس بۆردومان دەکات

 ئیسرائیل دوو بنکەی تيرۆریستانی حەماس بۆردومان دەکات
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دوو بنکەی سەربازیی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) بۆردومان دەکەن.



سوپای ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، بۆردومانەکە درەنگانی شەوی شەممە 12-1-2019 ئەنجام دراوە.



ئەو بۆردومانەی فڕحکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، کە دوو بنکەی ژێر زەویی حەماسیان کردووەتە ئامانج، دوای تۆپبارانکردنی ناوچە جولەکەنشینەکان دێت، کە حەماس لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکانی ئیسرائیلی کرد.







باسنیوز
Top