ئه‌و هاككهرهی ئینتەرنێتی وڵاتێكی په‌كخست سزا درا
دادگاكه ڕای گه‌یاندووه، كه (شن دانیل كای) هاككه‌رێكی به‌ریتانی بوو له ساڵی 2015 له رێگه‌ی چه‌ند كارێكی هاككردنه‌وه ئینتەرنێتی وڵاتی لیبیریای له كارخست.
ئاژانسی هه‌واڵی cnn نووسیویه‌تی: "(شن دانیل كای) ته‌مه‌نی 30 ساڵه، زنجیره‌یەک هێرشی كرده سه‌ر كۆمپانیایه‌كی بواری په‌یوه‌ندیكردن، توانی گه‌وره‌ترین كاری هاككردن له وڵاتی لیبیریا ئه‌نجام بدات".
ئه‌و كاره‌ی ئه‌و هاككه‌ره وه‌كو تاوان ناسراوه هه‌ر بۆیه پێشتر له‌لایه‌ن ئاژانسی تاوانی گشتی به‌ریتانی یه‌كێك له گه‌وره كۆمپانیای تایبه‌ت به په‌یوه‌ندیكردن به‌ناوی سیلكوم تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه ئه‌وان هاریكاری (شن دانیل كای) كردووه تا ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه ئه‌نجام بدات.
باسنيوز
