ئیسرائیل جارێکی دیکە فڕۆکەخانەی دیمەشق بۆردومان دەکات
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)، سەرچاوەیەکی سەربازیی رژێمی سووریا رایگەیاندووە، بۆردومانەکە کاتژمێر 11:15 خولەکی شەوی هەینی 11-1-2019 کراوە.
ئەو سەرچاوەیەی رژێمی سووریا دان بەوەدا دەنێت، کە بۆردومانەکە تەنیا یەک کۆگای چەک و تەقەمەنی پێکهاوە، چونکە بە گوتەی ئەو، هێزی بەرگریی ئاسمانیی رژێمی سووریا زۆربەی مووشەککەانی لە ئاسمانەوە تێک شکاندووە.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل سێ بنک ە کۆگای چەک و تەقەمەنییان کردووەتە ئاانج و تەقاندویاننەتەوە.
هەروەک روانگەی سووری رایگەیاندووە، ئەو سێ کۆگایەی تەقێندراونەتەوە، کۆگای تەقەمەنیی میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی و میلیشیا و هێزە ئێرانییەکان بوون.
ماوە ماوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ئامانجی دیاریکراو لە سووریا بۆردومان دەکەن و باس لەوە دەکەن، کە هەرگیز رێگا بە نزیکبوونەوەی حزبوڵڵا و هێزە ئێرنییەکان لە سنوورەکانی وڵاتەکەیان، نادەن.
باسنیوز
