دادگای ئیسرائیلی بەهۆی ”سیخوڕیکردن بۆ ئێران“ گۆنین سیگیفدا وەزیری پێشووی وەزەی ئیسرائیلی بە 11 ساڵ سزادا
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی (ئای 24)ی ئیسرائیلی، گۆنین سیگیف، وەزیری پێشووی وزەی ئیسرائیلی سزای زیندانیکردنی 11 ساڵی بەسەردا سەپێندراوە.
هەروەک کەناڵەکە رایگەیاندووە، دادگا بە تاوانی ”سیخوڕیکردن بۆ ئێران“، ئەو سزایەی بەسەر گۆنین سیگیفدا سەپاندووە.
ئەو وەزیرەی پێشووی حکوومەتی ئیسرائیل بە پێدانی زانیاریی لەبارەی وزەی ئیسرائیلی و دەزگا ئەمنییەکان و بەرپرسانی وڵاتەکەی بە ئێران، تۆمەتبار کرابوو.
باسنيوز
