زەریف: ئەوروپا بۆ لێدانی کوردەکان پشتیوانی سەدامیان کرد

زەریف: ئەوروپا بۆ لێدانی کوردەکان پشتیوانی سەدامیان کرد
وەزیری دەرەوەی ئێران هێرشدەکاتە سەر ئەوروپییەکان و دەڵێت "ئێوە لە تاوانەکانی دژ بە کورد پشتیوانی سەدام حوسێنتان دەکرد".

محەمەد جەواد زەریف، لە تویتێكدا و لە وەڵامی گەمارۆكانی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند: "وڵاتانی ھۆڵەندا، دانیمارك و فەرەنسا ئەندامانی موجاھیدینی خەلق حەشار دەدەن كە 12 ھەزار كەسیان لە ئێران كوشتووە".

زەریف، ئاماژەی بەوەشكردووە، وڵاتانی ئەوروپا لەکاتی تاوانەکانی رژێمی بەعسی عێراق دژ بە کورد پشتیوانیان لە سەدام حوسێن کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێ "تۆمەت لێدان لە ئێران بەرپرسیارییەتی شاردنەوەی تیرۆریستان لەلایەن ئەوروپییەكان ناشارێتەوەی.

ئەو گوتانەی زەریف دوای ئەوەدێ رۆژی سێشەممە 8/1/2019 یەكێتی ئەوروپا بە پاساوی ھەوڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی ئەوروپا گەمارۆی خستەسەر ھەندێك ناوەندی ناو وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران.




K24
Top