ترامب بانگهێشتی سەرکردایەتیی دیموکرات و کۆمارییەکان بۆ کۆشکی سپی دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 9-1-2019، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، لە گوتارێکدا، داوای لە بڕی پێنج ملیار و 700 ملیۆن دۆلاری بۆ دروستکردنی دیوارێک لە پۆڵا لە بری کۆنکرێت، لەسەر سنووری نێوان ئەمریکا و مەکسیک، کرد.
دۆناڵد ترەمپ هۆکاری دروستکردنی ئەو دیوارەی بۆ رێگرتن لە پەنابەرانی نایاسایی وڵاتانی ئەمریکای باشوور بۆ وڵاتەکەی گەڕاندووەتەوە و رایگەیاندووە، کۆچی ئەو پەنابەرانە زیان بە ئەمریکییەکان دەگەیەنێت.
سەرۆکی ئەمریکا داوای لە سەرکردایەتیی هەردوو پارتی کۆماریخواز و دیموکراتەکانی وڵاتەکەی کردووە سەردانی کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) بکەن، بۆ ئەوەی کۆتایی بە کێشەی داخستنی حکوومەت بهێنن.
دۆناڵد ترەمپ جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هیچ چارەسەرێک بۆ داخستنی حکوومەت نییە جگە لە رەزامەندیی دیموکراتەکان لەسەر بودجەی فیدڕالیی ئەمریکی.
باسنيوز
