وەزیری دەرەوەی میسر: سووریا ناتوانێ بگەڕێتەوە کۆمکاری عەرەبی
سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر لە پرێس کۆنفرانسێکدا، بە رۆژنامەنووسانی میسری راگەیاندووە، پێویستە رژێمی سووریا پارێزگاریی لە سەقامگیریی و ئاسایشی وڵاتەکەی بکات.
سامح شوکری بە ئاماژەکردن بەوەی، بەهۆی ئەوەی رژێمی سووریا نەیتوانیوە پارێزگاریی لە سەقامگیری بکات، ناتوانێ بگەڕێتەوە ناو کۆبوونەوەکانی کۆمکاری عەرەبی.
لە ساڵی 2011ـەوە ئەندامێتیی سووریا لە کۆمکاری عەرەبی بەهۆی دروستبوونی شەڕی ناوخۆییلەو وڵاتە، هەڵپەسێردراوە و بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریا بەشداریی هیچ کۆبوونەوەیەکی لوتکەی عەرەبی نەکردووە.
باسنيوز
