هاتنی ئەمهریکا بۆ كەركووك رێگریکردنە لە مەترسییەکانی داعش و جێبەجێکردنی ستراتیژی نوێیە بەرامبەر کورد
ئەوان دەڵێن هاتنی ئەمهریکا بۆ رێگریکردنە لە مەترسییەکانی داعش و جێبەجێکردنی ستراتیژی نوێیە بەرامبەر کورد، لە بەرامبەریشدا سیاسەتڤانێك پێیوایە، ئەمهریکا هیچ کارێکی لە بەرژەوەندی کورد نابێت، چونکە ئەوەی لای واشنتن گرنگە، کورد نییە، بەڵکو دەوڵەتانی ناوچەکەن.
چەند رۆژێکە دەنگۆی چوونی هێزێکی ئەمریکا بۆ سەربازگەی کەیوەن لە کەرکووك بڵاوبووەتەوە، بەگوێرەی هەندێك زانیاریی نافەرمی، ئەمهریکا نیازی وایە کەی وەن بکاتە پێگەیەکی گرنگی ستراتیژی بۆ خۆی.
ئێرە نووسینگەی کوردستانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکە، وەك سەرۆکی ئەنجوومەنەکە دەڵێت، ئەمهریکا ئامادەکاری بۆ گۆڕانکاریی گەورە دەکات لە عێراق.
سەرۆکی لیستی برایەتیش لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك هاتنی سوپای ئەمهریکا بە هەنگاوێکی باش دەزانێت و پێیوایە, گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ کەرکووك لە پێناو پاراستنی شارەکەیە.
رەنگە کەم کەس هێندەی ئەم پیاوە هەوراز و نشێوی 60 ساڵی رابردووی باشووری کوردستانی ديبێت، مەحموود عوسمان، پێیویە ئەمهریکا هەر هەنگاوێک بهاوێژێت لە بەرژەوەندی کورد نییە.
لەگەڵ سەپاندنی ئابڵۆقە ئابووریەکانی ئەمهریکا بەسەر ئێراندا و باسکردن لە کشانەوەی ئەمهریکا لە سووریا گرنگی کەرکووك هێندەی دیکە زیاد دەکات، بەڵام ئەوەی وەك پرسیار دەمێنێتەوە ئەوەیە، هەنگاوەکانی ئەمریکا دەتوانێ چی بۆ کورد تیادا بێت.
K24 -
