مایک پۆمپیۆ: لە ماوەی داهاتوودا گوشارەکانمان بۆ سەر ئێران زیاد دەکەین

 مایک پۆمپیۆ: لە ماوەی داهاتوودا گوشارەکانمان بۆ سەر ئێران زیاد دەکەین
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە لە ماوەی داهاتوودا، وڵاتەکەی گوشارەکانی لەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاد دەکات.



مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کە بە گەشتێکی دیپلۆماسی سەردانی چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، لە عەممانی پایتەختی ئوردن بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، دیارترین هەڕەشەکان بۆ سەر رۆژهەڵاتی ناوەراست، رێکخراوی تیرۆریستی داعش و شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانن.



مایک پۆمپیۆ هەروەها رایگەیاندووە، شەڕ لە دژی ئێران بەردەوامە و لەماوەی رۆژ و هەفتەکانی داهاتوو، ئەمریکا گوشارە دیپلۆماسی و بازرگانییەکانی بۆ سەر ئێران زیاتر دەکات.



وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا، رایگەیاندووە، بڕیاری کشانەوەکە هیچ کاریگەریی لەسەر تواناکانمان لە دژی ئێران و داعش، نابێت.



باسنیوز
Top