دانیمارک: یەکێتیی ئەورووپا گەمارۆ دەخاتە سەر ناوەندێکی ئەمنیی ئێران

 دانیمارک: یەکێتیی ئەورووپا گەمارۆ دەخاتە سەر ناوەندێکی ئەمنیی ئێران
وەزیری دەرەوەی دانیمارک لە تویتێکدا ئاشکرای کردووە یەکێتیی ئەورووپا بەهۆی "داڕشتنی پلانی تیرۆر لە ئەورووپا" لەلایەن ئێرانەوە ڕازی بووە گەمارۆ بخرێتە سەر ناوەندێکی ئەمنی و هەواڵگریی ئێران.

ئاندرێس ساموئێلسۆن، لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویە: "یەکێتیی ئەورووپا ڕازی بووە بەوەی گەمارۆ بخرێتە سەر یەکێک لە ناوەندە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئێران و ئەویش لەبەر "داڕشتنی پلانی تیرۆر لەناو خاکی یەکێتیی ئەورووپا".

وەزیری دەرەوەی دانیمارک ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەمە ڕۆژێکی گرنگە بۆ سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، چونکە ئێمە هیچ کات ڕەفتاری لەو چەشنە لەلایەن ئێرانەوە قەبووڵ ناکەین".

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە وڵاتەکانی دانیمارک، بەلجیکا و ئەڵمانیا و فەرەنسا چەندین هاووڵاتیی ئێرانی دەستگیر کران کە بەتەمای تەقینەوە و کوشتنی چالاکوانانی سیاسیی دژبەری ئێران بوون، کە ئەمەش بووەتە ساردیی پەیوەندییەکانی ئێران و چەند وڵاتێکی ئەورووپی.











باسنيوز
Top