کیم جۆنگ ئون کۆریای باکوور بەجێ دەهێڵێت
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 8-1-2019، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتە پەککینی پایتەختی چین.
لەو سەردانەیدا، کە چوار رۆژ دەخایەنێت، کیم جۆنگ ئون لەگەڵ شی جینگ پینگ، سەرۆکی چین کۆ دەبێیتەوە.
ئاژانسی (یونهاب)ی کۆریای باشوور بڵاوی کردووەتەوە، کە کیم جۆنگ ئون بە شەمەندەفەرێکی تایبەت گەیشتووەتە وێستگەی شەمەندەفەری پەککین.
لەو سەردانەیدا، کە لەسەر داوەتنامەی شی جینگ پینگ ئەنجام دراوە، ری سول جوی هاوسەری و ژمارەیەک سەرکردەی باڵای کۆریای باکوور، یاوەریی کیم جۆنگ ئون دەکەن.
باسنیوز
