توركیا بەسەر فەرشی شینەوە خەو بە دەوڵەتە گەورەكەیەوە دەبینێت
ڕەنگی توركوازی، كە لە دوای سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ئەو ناوەی پەیدا كرد و بە زمانە ئەورووپیەكان توركواز بە مانای (بەردی تور‌كان) دێت. مێژووی بە پیرۆز تەماشاكردنی ئەم ڕەنگە لەلایەن توركانەوە بۆ پێش هاتنی ئیسلام و دەوڵەتی توركی دەگەڕێتەوە، لەو چەرخانەی تورك ئاسمانیان دەپەرست.
بە لای نەتەوەی توركەوە ڕەنگی توركوازی، ڕەنگی ئومێد و گەشبینیە، ڕەنگی گەیشتنە بە خەونە گەورەكانی نەتەوەكە. تورك بەم ڕەنگە دەڵێن ڕەنگی ڕەسەن، توركێك كاتێك بە توركێكی دەڵێ شەو باش، زۆر جار (خەوی شین mavi rüyalar) بۆ یەكتری دەخوازن.
لە سەردەمی عوسمانییەكاندا ئەم رەنگە باڵی بەسەر زۆربەی نەخشی سەر بەردەكانی تەلارەكانی ئەم ئیمپراتۆریەتەدا پۆشیوە.
سەرەڕای ئەوەی له دامه‌زراندنی كۆماری توركیا له‌سه‌ر ده‌ستی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك (1920)، راخستنی فه‌رشی سوور بۆ پێشوازی له سه‌رۆكی وڵاتان و بۆنه فه‌رمییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا جێبه‌جێ كراوه.
له ساڵی 2013 له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا له توركیا، بڕیار درا كه له بری راخستنی فه‌رشی سوور بۆ پێشوازی له سه‌رۆكی وڵاتان، هه‌روه‌ها له رێوڕه‌سمی سه‌ربازی و بۆنه فه‌رمییه‌كاندا، فه‌رشی توركوازی رابخرێت.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و بڕیاره له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ده‌وڵه‌تیش بڵاو كرایه‌وه، به‌ڵام له 2015 په‌رله‌مانی توركیا ده‌نگی له‌سه‌ر دا و ئه‌ردۆغانیش له 2014 بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد و راخستنی فه‌رشی سووری له توركیا خستە مێژووەوە و ره‌نگی شینی كاڵ جێگه‌ی گرته‌وه.
ئه‌وكات بوله‌نت ئارینج گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا بوو، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی "ره‌نگی تایبه‌تی توركیا توركوازه، راخستنی فه‌رشی سوور له زۆر شوێندا به‌كاردێت و له شوێنی زۆر نابه‌جێش هه‌ر ئه‌و فه‌رشه سووره راخراوه، بۆیه ئیتر هیچ پێویست ناكات له توركیا به‌كار بهێنرێت. ئێوه به ره‌نگی سوور راهاتوون و ره‌نگه بڵێن بۆچی ره‌نگی شین له بری سوور، به‌ڵام ده‌بێت بزانن كه هه‌موو شتێك بنه‌مای خۆی هه‌یه و ئێمه له ره‌نگی توركوازهوه ده‌ستمان پێكرد".
ئاڵای توركیا ره‌نگی سووره، تورك رەنگی سووریا‌ن بۆ ئاڵاكه‌یان هه‌ڵبژاردووه، چونكه ره‌نگی سوور بە سیمبۆلی خوێنی شه‌هیده‌كانیان دەزانن. بۆیه حكوومه‌تی توركیا گوتوویه‌تی نابێت هیچ سه‌رۆكێك به‌سه‌ر ره‌نگی ئاڵاكهیاندا تێپه‌ڕێت، چونكه ئه‌وه سوكایه‌تیه بۆ شه‌هید و ئاڵاكه‌یان، بۆیه گۆڕیویانه بۆ ئەم ره‌نگە، كە توركوازیە و ره‌نگێكی تایبه‌ته بە تور‌كان.
ڕەنگی توركواز ئاڵای زۆربەی حزبە توركەكانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا، تەنانەت توركمانەكانی كوردستان و عێراقیش ئەم ڕەنگەیان بۆ ئاڵای خۆیان بەكار هێناوە، هەروەها قوتابخانەكانی دەزگای فەتحوڵا گولەن لە وڵاتانی جیهاندا ئەم رەنگەی بۆ جلوبەرگی قوتابیان هەڵبژاردووە. ئێستەش لە توركیادا ڕەنگی شەمەندەفەرەكان توركوازیە، هەروەها ڕەنگی جلوبەرگی پاسەوانەكانی پرۆتۆكۆڵی ئەم رەنگە كراوە، ئەم دیارییانەی دەوڵەتی توركیا پێشكەشی وڵاتانی لێقەوماو و پێویستی دەكات، دەیانخاتە كارتۆنی ڕەنگ توركوازیەوە، بە گشتی ئەم رەنگە پیرۆزییەكی نەتەوەیی لە لای توركانەوە هەیە، لەم سەردەمەشدا كاتێ گرووپە پرۆ توركەكانی ئاسیای ناوەڕاست گردبوونەوە و خۆپێشاندان دەكەن، لە لافیتە و دروشمەكانیاندا ڕەنگی توركواز بەكاردێنن.
باسنيوز
