توركیا بۆ لێدانی داعش داوای هاوكاری له‌ ئه‌مریكا ده‌كات

 توركیا بۆ لێدانی داعش داوای هاوكاری له‌ ئه‌مریكا ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترەمپ بڕیاری دا هێزه‌كانی له‌ سووریا بكشێنێته‌وه‌، مه‌یدانی سووریای بۆ توركیا به‌جێهێشت، توركیا ناتوانێت به‌ ته‌نیا رووبه‌رووی گرووپی تیرۆریستی داعش ببێته‌وه‌. رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكیش ده‌ڵێ توركیا داوای هاوكاری سه‌ربازی له‌ ئه‌مریكا ده‌كات.

رۆژنامه‌ی (وێل سترێس جۆرنال)ـی ئه‌مریكی، له‌ هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، توركیا داوای له‌ ئه‌مریكا كردووه‌ بۆ له‌ناوبردنی داعش له‌ سووریا هاوكاری لۆجیستی و سه‌ربازی بكات.

یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكا قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی ناوبراو كردووه‌ و ده‌ڵێ "ره‌نگه‌ ئه‌مریكا له‌ رووی ئاسمانییه‌وه‌، واته‌ به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومانی داعش بكات و هاوكاری توركیا بكات، به‌ڵام له‌رووی لۆجیستی و سه‌ربازییه‌وه‌ ئه‌سته‌مه‌ هاوكاری بكات".

بڕیاره‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ شاندێكی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا بگاته‌ توركیا و له‌و رووه‌وه‌ بگه‌نه‌ رێكه‌وتن.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی چه‌ند میدیایه‌كی توركیاش بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌، ره‌نگه‌ ئه‌مریكا بڕوا به‌ توركیا بهێنێت كه‌ هیچ ئۆپه‌راسیۆنێك دژی یه‌په‌گه‌ ئه‌نجام نه‌دات.










باسنيوز
Top