ئێران و رووسیا مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش ئەنجام دەدەن
ئەمڕۆ یەکشەممە 6-1-2019، جەنەڕال حوسێن خانزادی، فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران رایگەیاندووە، مانۆڕەکە دەریاییە و پرۆسەکانی فریاگوزاریی سەربازی و رزگارکردن و رووبەڕووبوونەوەی چەتەکانی دەریا لەخۆ دەگرێت.
حوسێن خانزادی هەروەها رایگەیاندووە، مانۆڕەکە لەلایەن هێزی دەریایی هەردوو وڵات لە دەریای قەزوین (دەریای خەزەر) لە باکووری ئێران ئەنجام دەدرێت و لەبارەی کاتی ئەنجامدانی مانۆڕەکەش رایگەیاندووە، ”بەم زووانە“ ئەنجام دەدرێت.
باسنيوز
