ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی ده‌داته سووریا
بۆڵتن له‌ناو ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی به‌ره‌و ئیسرائیلی ده‌برد به رۆژنامه‌وانانی گووت: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕانكاریی له هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن سووریاوه رووینه‌داوه. ئه‌گه‌ر رژێمی سووریا په‌نا بۆ ئه‌و چه‌كه بببات، له به‌رامبه‌ردا وه‌ڵامێكی به‌هێز ده‌درێته‌وه، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر دوو جار وه‌ڵاممان داونه‌ته‌وه".
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "بۆیه ده‌بێت رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د خه‌یاڵی ئه‌وه نه‌كات و بیر له كارێكی له‌و جۆره نه‌كاته‌وه".
ئه‌و هۆشدارییه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی، مانگی نیسانی ساڵی 2017 و نیسانی 2018 دووجار بنكه و دامه‌زراوه‌كانی رژێمی سووریای مووشه‌كباران كردووه.
K24
